ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی بوێری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاش به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی مانگرتنی گشتی، ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاری سنه زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و لانیكه‌م ١٥ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی نایسه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان ڕاونا و كونتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت، له‌شاری دێولان خه‌ڵكی ئازای ئه‌و شاره به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌ران چه‌ندین كه‌س برینداربوون، خه‌ڵكی شاری مهاباد و بۆكان تا دره‌نگانی شه‌و له سه‌ر شه‌قام بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕهاتن و دوو كه‌س له شاری بۆكان برینداربوون، له شاری قاره‌مانی مه‌ریوان خه‌ڵكی بوێری ئه‌و شاره ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد و ڕێگه‌یان له هێزه‌كانی ڕژیم داخست، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ناڕازی كرد و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان “موختار ئه‌حمه‌دی“یه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له ڕفاندنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان، له شاری سه‌قزیش خه‌ڵكی ئازای ئه‌و شاره له چه‌ند ناوچه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند لاو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا لاوێكی برینداری شاری پیرانشار به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌مین كه‌سره‌وی” له حاڵێكدا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.