کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه‌

بۆردوومانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسداران به‌ تۆپخانه و ئه‌رته‌شی توركیا به‌ فڕۆكه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌چڕی بۆردوومان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌ی برادۆست و سپای پاسداران ناوچه‌كانیدۆڵی ڕوست،كونه‌ گورگه‌، به‌رده‌ سوور،شیلان،كه‌پره‌وئه‌ستێرۆكانی له‌ هه‌رێمی كوردستانیان به‌ چڕی بۆردوومان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه‌ سپای پاسداران ناوچه‌ سنوورییه‌كان و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووش له‌ ڕێگه‌ی په‌هباد و مووشه‌كه‌وه‌ بنكه‌ی حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانی بوردوومان كرد كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٧ كه‌س و برینداربوونی ٥٠ كه‌س.