ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕههزبهر، خوێندكارانی زانكۆ ده‌وڵه‌تی و ئازاد و خسووسیه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و له هه‌ندێك زانكۆ له‌گه‌ڵ حه‌راسه‌ت و هێزه‌كانی به‌سیج و پۆلیس تێمههڵچوون.
به پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆی تاران دروشمی “خوێندكار، كرێكار، یه‌كگرن، مان بگرن“یان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆ تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له زانكۆی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو و هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه، له‌زانكۆكانی ته‌ورێز و كه‌ره‌ج خوێندكارانی ناڕازی به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” په‌یوه‌ست به خه‌ڵكی ناڕازی نێو شه‌قام بوون، خوێندكاران له زانكۆی مه‌شهه‌د له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دروشمی “خوێندكار ده‌مرێت و زیلله‌ت قبووڵ ناكات“یان به‌رز كرده‌وه، له زانكۆ پزیشكیه‌كان و زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت“یان وته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی زانكۆكانی ئیسفه‌هان و ئازادی پوونه‌ك و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له زانكۆی شیراز خوێندكاران له‌چكه‌كانیان فڕێ‌دا و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له تاران و خوێندكارانی زانكۆكانی یاسووج، كرماشان و ورمێ دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان به‌رز كرده‌وه.