ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ ڕه‌زبه‌ر، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی چاكسازیی خێرا له سیستمی ئابووریی لوبنان له لایه‌ن “سه‌عد حه‌ریری” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه و ناڕازییان به كۆبوونه‌وه هه‌ندێ له شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌م شاره‌یان به‌ستووه.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانی لوبنان به هێرش كردنه سه‌ر ڕیزی ناڕازییان به‌نیازبوون كه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن. ده‌وڵه‌تی “سه‌عد حه‌ریری” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێك ڕێكاریان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و زێده‌ڕه‌ویی گرتووه‌ته به‌ر. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی ناوبراو، زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “هه‌موو یانی هه‌موو” خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌ریری” بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له لوبنان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی به تایبه‌ت چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیاتهكان ده‌ستی پێكردووه و هه‌روا به‌رده‌وامه.