کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێككه‌وتنی ڕووسییه ‌و توركییه‌ له‌سه‌ر پرسی سوورییه‌

تمدید آتش بس در شمال سوریه

 

تمدید آتش بس در شمال سوریه

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای شەش كاتژمێر كۆبونەوەی نێوان “وێلادێمیر پوتین” سەرۆك كۆماری ڕووسییه‌ و “رەجەب تەیێب ئەردۆغان” سەرۆك كۆماری توركییه‌ كه‌ لە شاری سۆچی بەڕێوەچوو، سه‌باره‌ت به‌ پرسی رۆژئاوا له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ رێككەوتن ئه‌نجام درا.

لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، “وێلادێمیر پوتین” سەرۆك كۆماری ڕووسییه‌ راگەیاند: لە كۆبونەوەكه‌ی لەگەڵ ئەردۆغان باس لە هەنگاوەكانی پاراستنی ئاسایشی توركییه‌ كراوە و هەروەها بابەتی هەڵاتنی چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش باسی لێوە كراوه‌. وتیشی: باسمان لەوە كردوە كە دەبێت لە زوترین كاتدا سەقامگیری لەناوچەكە بەرپا بێت و مافی كورد لە سوورییه‌ لە دەستوردا جێی بكرێتەوە و یه‌كپارچەیی خاكی سوورییه‌ بپارێزرێت. هاوكات ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركییه‌ ڕایگه‌یاند: پرسی سەرەكیی كۆبونەوەكە بریتیی بووە لە پرسی سوورییه‌. وتیشی: دەمانەوێ پەنابەران لە ناوچەی ئارام نیشتەجێ بكەین، سەرەتا یەك ملیۆن پەنابەر نیشتەجێ دەكەین. هەروەها بەپێی ئه‌م رێككەوتنه‌ پێویستە لە ماوەی ١٥٠ كاتژمێردا یەپەگە لە ناوچەكە بكشێتەوە و به‌ قووڵایی ٣٠ كیلۆمیتر لەسنورەكانی توركییه‌ دور بكەوێتەوە.