کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی نووسه‌ران و هۆنه‌رمه‌ندانی توركیا، ئه‌فغانستان و هه‌رێمی كوردستان له‌ خه‌ڵكی ئێران

له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌ ده‌نگی هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لانی ئێران له‌ گۆشه‌ و كه‌ناری جیهاندا به‌ گوێ ده‌گات، كه‌متر كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ ناویمه‌هساو دروشمیژن، ژیان، ئازادییان نه‌بیستبێت و  پشتیوانی خۆیان له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌رنه‌بڕیبێت.

ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می توركیاپێنله‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌ خه‌باتی ژنانی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یحیجابی زۆره‌ملێوده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ ژیانیانله‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ربڕی. كۆمه‌ڵێك له‌ شاعیران و ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌فغانستانیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای پشتیوانی كردن له‌ ژنان و پیاوانی ئێران، خه‌باتیان ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری له‌و باروودۆخه زانی. له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێستا كه‌ كاتی به‌سه‌مه‌ره‌گه‌یشتنی خوێنی گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و تیكۆشانی زیندانیانی سیاسیه‌، ئێمه‌ شاعیران و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌فغانستانی بڕیارمان داوه‌ كه‌ له‌م كاته هه‌ستیاره‌ كه‌ چه‌ند هه‌نگاومان ماوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌زموونێكی نوێ له‌ ڕژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پاڵپشتی خه‌ڵكی ئێران بین. نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی عێراقیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی خه‌ڵكی ئێران ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: به‌ ته‌واوی هێز و توانامانه‌وه‌ له‌ شه‌قام و شاره‌كانی نیشته‌جێ بوونمان پاڵپشتیتان لێ ده‌كه‌ین.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-