کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی ده‌بیری ئه‌وه‌ڵی كونفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی كرێكاران و ئسلاوی ژیژه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،شاران بارۆده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كونفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری وئێسڵاوی ژیژه‌كفه‌یله‌سووف و ڕه‌خنه‌گه‌ری سیاسی پشتیوانی خۆیان له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،شاران بارۆده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كونفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری به‌ ٢٠٠ ملیۆن ئه‌ندام له‌ ١٦٠ وڵاتی جیهاندا وێڕای پشتیوانی له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆمای ئیسلامی كرد كه‌ ته‌واوی چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو، موعولیمان، خوێندكاران، چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ خۆپێشاندانه‌كانی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا به‌بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكات. هه‌روه‌هائێسڵاوی ژیژه‌كفه‌یله‌سووف و ڕه‌خنه‌گه‌ری سیاسی له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و شته‌ی له‌ ئێراندا ڕوو ده‌دات، بزووتنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ خه‌باتێكی جیاوازی له‌ یه‌كگرتووییه‌كی ئۆرگانیكدا پێك هیناوه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، ئه‌م بزووتنه‌وه‌ ئێرانیه‌ كه‌ به‌ ملیۆنان كه‌س له‌ ژنان و پیاوانی تێیدا به‌شدارن به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ زۆر جار له‌ فیمینیسمی غه‌ربی دا ده‌یبینین چونكا هیچ ڕه‌نگ و بۆنێكی دژه‌پیاوی تێدا نییه‌ و ژنان و پیاوان هاوشانی یه‌كتر دژبه‌ ڕژیمێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی مه‌زهه‌بی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی دڕنده‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت، خه‌بات ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و سه‌رده‌شت

-

كوژرانی وه‌حشیانه‌ی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سنه‌

-

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی “موستەفا حەمدی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

-

گواستنه‌وه‌ی “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” بۆ‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

-

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی قه‌زوێنی دژبه‌ نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌

-

ئیدامه‌ی دروشم نووسینی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی له‌ تووماج صالحی

-