
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ ڕه‌زبه‌ر، به سه‌دان جووتیاری ناڕازیی له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئۆرووپا له شاری ستراسبۆرگ له فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێكهێنانی سیستمێكی كه‌شاوه‌رزی دائێمی و دادپه‌روه‌رانه بوون.
نزیكه‌ی ٥٠٠ جووتیار كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی فه‌ڕانسه بوون و هه‌ندێكیشیان له ئاڵمانه‌وه هاتبوون، له‌م ناڕهزیهتییهدا به‌شداریان كردبوو. شایانی باسه، هه‌ندێك له جووتیاران به تراكتۆر له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئۆرووپا ئاماده ببوون و ژماره‌یه‌كیشیان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، توڕه‌یی خۆیان نیشان ده‌دا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م جووتیارانه داوایان له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه كردووه كه سیاسه‌ته‌كانی له پێوه‌نده له‌گه‌ڵ پاراستنی ژینگه پێداچوونه‌وه بكات. هاوكات به هه‌زاران جووتیاری ئاڵمانی له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌تی نوێی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان.
