کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ چالاكی كرێكاری له‌ شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ چالاكی كرێكاری له‌ شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و تاران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سێ چالاكی كرێكاری له‌ شاره‌كانی سنه، شنۆ و تاران‌ به‌ناوه‌كانیكامران ساختمانگه‌ر،عه‌باس هاشم پووروداوود ڕه‌زه‌ویله‌لایه‌ن‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.

به‌یێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ هێرشیانكردۆته‌ سه‌ر ماڵی چالاكی كرێكاری شاری سنه به‌ناوی‌كامران ساختمانگه‌رو به‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاروه‌ ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی له‌ شاره‌كانی شنۆ و تاران دوو چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانیعه‌باس هاشم پووروداوود ڕه‌زه‌ویئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه‌.