ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پارتی ئازادی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناوی ٨ پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختكردوو كه له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئه‌و حیزبه ئه‌نجام درابوو ئاشكرا كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٨ پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی “ئومدی نیكدڵ“، “ئێحسان فه‌ره‌جی“، “ئاروین سوهرابی“، “یه‌دۆڵڵا نووری“، “سابت غیاسی“، “سه‌عید ئومیدی“، “كامران ڕۆسته‌می” و “ئیدریس ئه‌مجه‌دی” له هێرشی مووشه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه‌ی پارتی ئازادی(پاك) گیانیان به‌ختكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه په‌هبادی و مووشه‌كییه‌كه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕاتی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان تا ئێستا لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان به‌ختكردووه و زیاتر له 56 كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.