ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بازاڕیان له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و بروجێرد له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شه‌قامی ١٧ی شه‌هریوه‌ر و بازاڕی پێڵاوفرۆشهكان له تاران به داخستنی دووكانه‌كانیان به مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌یوه‌ست بوون، هه‌روه‌ها بازاڕیانی ئیسفه‌هان و بروجێردیش به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دووكانه‌كانیان داخست و په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون. به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاره كرێكاران، موعه‌لیمان، خوێندكاران، كادری ده‌رمان، شۆفێران، ماڵباخته‌كان، بازاڕیان، كارمه‌ندان، خوێندكارانی مه‌دره‌سه و زانكۆ و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا یهكهدهنگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بۆ ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مان بگرن.