له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا چوار كرێكار له شاره‌كانی خۆڕه‌م ئاوا و خاف به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بهپێیزانیارییهكان،سێكرێكاریبیناسازیلهشاری “خۆڕه‌م ئاوا” به‌هۆی كه‌وتنی جه‌رسه‌قیل ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ڕووداوێكی دیكه‌دا كه له گوندی “تیزاب“ی سه‌ر به شارستانی “خاف” له ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ڕوویداوه، كرێكارێك له كارگه‌ی بلووكسازی به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چوار كه‌سه كرێكاری فه‌سڵی بوون و هیچ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار نه‌بووه و له هه‌بوونی بیمه‌ش بێبه‌ش كرابوون.