ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕژیم له شاری كابۆل كۆبوونه‌وه و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر.
به‌پێیڕاپۆرته‌كان،ژنانیبهشداربوولهوكۆبوونهوهیهدروشمهكانی “ژن، ژیان، ئازادی“، “ئێران سه‌ر هه‌ڵدانه، ئێستا نۆره‌ی ئێمه‌مانه” و “له كابۆل تا تاران، نا بۆ دیكتاتۆره‌كان“یان به‌رز كرده‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، هێزه‌كانی تالیبان هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و پلاكارده‌كانیان دڕێوه و به ته‌قه‌ی هه‌وایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكداوه.
