ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی ڕژیم له ڕێگه‌ی مووشك و په‌هبادی ئینتحاریه‌وه هێرشی كرده سه‌ر مه‌قه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان و شوڕشگێڕان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان له سلێمانی و نزیك هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێم، لە هێرشەكانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سپای پاسداران بۆ سەر بنكە و بارەگای حزبەكانی ڕۆهەڵات، 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ كەسیش برینداربوو و ئاماری قوربانییەكان لە بەرزبونەوەدایە و بەشێك لە بریندارەكان برینەكانیان سەختە و لە هۆڵی نەشتەرگەریی و چاودێری چڕدان. ناوی چوار گیانبه‌ختكردووی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بریتیه له: “هاجه‌ر زڕگه“، “محه‌ممه‌د خه‌لیلی“، “شێركۆ به‌رته‌نی” و ژنێكی دوو گیان به‌ناوی “ڕه‌یحانه كه‌نعانی“،هه‌روه‌ها شه‌ش ئه‌ندامی حیزبی پارتی ئازادی كوردستانیش گیانیان به‌ختكردووه كه ناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “مام زانا“.