ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به توندی مه‌حكووم كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ڕایگه‌یاند: ئێمه به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین و بیانووه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌بوونی بنه‌مای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران له وڵاتی عێراق به چه‌واشه‌كاری ده‌زانین و داواكارین له تاران كه ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێت و هێرشه‌كانی ڕابگرێت.