ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند شاری ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوو و خه‌ڵكی شاره‌كانی چابه‌هار، جوونه‌قان، سنه، كه‌ره‌ج، تاران و مه‌شهه‌د به‌دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
خۆپێشاندانی خه‌ڵكی چابه‌هار كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس بۆ سه‌ر كچێكی منداڵ ڕوویدا له شه‌وی سێشه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بوو و كۆمه‌ڵێك له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێندران، هه‌روه‌ها شاری جوونه‌قانی سه‌ر به چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری كه به‌هۆی پچڕانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت له بێده‌نگییه‌كی ته‌واودا بووه، شه‌وی ڕابردوو گۆڕه‌پانی شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم بووه و به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین هێزه‌ی ڕژیم و چه‌ندین خۆپێشانده‌ر برینداربوون و ده‌فته‌ری ئیمام جومعه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێندرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی بوێری شاری سنه شه‌وی ڕابردوو و پاش هێرش دڕندانه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان بۆ ١٢ مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، له ناوچه جیاجیاكانی تارانیش خه‌ڵك بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“یان به‌رز كرده‌وه، له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌دیش خه‌ڵكی ناڕازی خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.