به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له كه‌مه‌ربه‌ندی ١٧ی شههریوهوری شاری سنه ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و زیانێكی ماددی زۆریان به هاووڵاتییان گه‌یاندووه.
به‌وته‌ی هاوڵاتییان، كهمبهربهندی ١٧ی شه‌هریوه‌ری شاری سنه یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه بووه كه به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی تێیدا ئه‌نجام دراوه و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونیان بووه، ئێستا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم شه‌وانه شیشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌شكێنن و ئه‌و ڕووداوه له شارۆچكه‌ی به‌هارانیش ڕوویداوه و ڕۆژی ڕابردووش ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیان دایه به‌ر ده‌سڕێژی گولله، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانی گیانی ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ستدا نییه.