ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٣٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه كه له به‌شی تولیددا كارده‌كه‌ن، له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كارفه‌رما هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ری په‌رداخت نه‌كردووه و ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو نیگه‌ران بن.