ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له دوو هێرشی ئاسمانی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ٩ كه‌س گیانیان لده‌ستدا كه دوو كه‌سیان هاوسه‌رۆكه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانتۆنی جزیرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ناوچه‌ی “گركێ له‌كێ“ی سه‌ر به كانتۆنی جزیر دوو هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كانتۆنه به‌ناوه‌كانی “زه‌ینه‌ب محه‌ممه‌د” و “یێڵماز شێرۆ” گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ده‌وڵه‌تی توركیا له ناوچه‌ی زركان هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك له نزیك گوندی “مه‌شره‌فیه” و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه سێ كه‌سیان منداڵن.