ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی شاره‌كانی “فڕانكفۆرت” ئاڵمان و “ویه‌ن“ی ئۆتریش، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی ژنان و هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی ڕژیم ڵه‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا” و قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون. له هه‌واڵێكی نوێ دا ئێرانیانی دانیشتووی “تێگزاس“ی ئامریكاش له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌رانیان به‌توندی مه‌حكووم كرد.