کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان له‌ئاست ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران

به‌یانیه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان له‌ئاست ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی

ئیتحادییه‌ی هاوئاهه‌نگی خوێندكارانی زانكۆكانی ئوستانی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكوومكردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌ كوردستان و ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هۆڵه‌كانی خۆێندن داده‌خات.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه‌ خۆێندكارانی زانكۆكانی كوردستان وێرای مه‌حكوومكردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوێندكاران، لاوان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوواندا ده‌رئه‌بڕین و به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین كه‌ دژبه‌ به‌و سه‌ركوته‌ خوێناویه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی خوێندكارانی ئێران هه‌ڵوێست بگرین و په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی خوێندكارانی ئێران بین. داوا له‌ ته‌واوی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ ده‌كه‌ین په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه‌ بن و هاوشانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌شداری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بن. هه‌روه‌ها داوا له‌ ته‌واوی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان ده‌كه‌ین چه‌كه‌كانیان دابنێن و ته‌قه‌ له‌ لاوانی خه‌ڵك نه‌كه‌ن.