ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئۆستراڵیا، مه‌جارستان، ئاڵمان و توركیا بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه و وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران، خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتهكانن ئێرانیان له شاری “ملبۆڕن“ی ئۆستڕالیا به كۆبوونه‌وه له‌و شاره، كوشتنی “مه‌هسا“یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوێستی ڕوونی ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه بوون، هه‌روه‌ها له وڵاتی توركیا، ئێرانیان و دۆستانیان له شاره‌كانی، ئیزمیر“، بیلكهندی“، “بۆدرووم” و “ئادانا” كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له وڵاتی مه‌جارستانیش ئێرانیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی دۆرتمۆند و بۆنی ئاڵمان ئێرانیان و دۆستانیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “ژینا” و قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه نیشاندا و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه.