به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به گۆڵبهرنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری “ته‌ته“ی هه‌ورامان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه سێ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌ران له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بوون و هیچ كۆڵهیهكیان پێ نه‌بووه، به‌ڵام هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان لێكردوون و به‌هۆیه‌وه ده‌ست و پێی سێ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی برینداربووه. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره ئاشكرا نه‌كراوه.