له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند پارێزه‌ری به‌ندكراوانی سیاسی له‌وانه “بابه‌ك پاكنیا“، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حه‌وت كه‌س له پارێزه‌رانی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش “بابه‌ك پاكنیا” پارێزه‌ری “ئه‌میر حسێن مورادی“، “سه‌عید ته‌مجیدی” و “محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی” و “نه‌وید ئه‌فكاری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌رانی به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی ١٤ ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “یه‌لدا موعهیهری“، “نیلووفه‌ر ڕه‌جه‌بی“، “ئیلاهه محه‌ممه‌دی“، “موجته‌با ڕه‌حیمی“، “عه‌لیڕه‌زا خۆشبه‌خت“، “ڕووحوڵڵا نهخهعیی“، “خوسره‌و كوردپوور“، “مه‌رزیه ته‌لایی“، “عه‌لی خه‌تیب زاده“، “ئیمان به په‌سه‌ند“، “وی‌دا ڕه‌بانی” و “ئه‌حمه‌د حه‌له‌بی ساز” بوو.