کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاتانی جیهان

خۆپێشاندانی دژه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاتانی جیهان 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی كانادا، سوید، توركیه، ئامریكا، فه‌ڕانسه‌ و ئۆتریش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیله‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

له‌ شاریوه‌نكۆڤێری كانادا به‌ هه‌زاران كه‌س دژبه‌ سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیمه‌رگ بۆ خامنه‌یییان وته‌وه‌، له‌ وڵاتانی سوید و ئۆترش ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد و داوای كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان كرد، له‌ شاره‌كانیلووس ئانجلێسو ئه‌یاله‌تی فلۆریدا ئێرانیان له‌ ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا سه‌ركوتی ژنان و كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌رانیان به‌ توندی ئیدانه كرد، هه‌روه‌ها ئێرانیانی دانیشتووی شاره‌كانیمانیساوئوویستانبوولی توركیا به‌ ڕێپێوان له‌ نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و دوو شاره‌، دروشمیژن، ژیان، ئازادییان وته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆیڕێنله‌ فه‌ڕانسه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا كوشتنیمه‌هساو سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه‌ مه‌حكووم كرد و خوازیاری محاكمه‌ی بكوژانی خۆپێشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران بوون.