ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان سه‌باره‌ت به بیلاتهكفی كاریان، جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له حه‌ساری فه‌رمانداریی ئه‌مشاره خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی بوون.