ڕۆژ یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گرووپی هاكه‌ری “ئانۆنیمۆس” ماڵپه‌ڕی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی هاك كرد و ناسناو و ژماره‌ی ته‌له‌فوون و ئادره‌سی نوێنه‌رانی بۆ خه‌ڵك ئاشكرا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی “ئانۆنیمۆس” په‌یامێكیشی بۆ خه‌ڵك بڵاوكردۆته‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه: سڵاو له خه‌ڵكی ئێران، ئه‌مه په‌یامی ئێمه‌یه بۆتان، به‌رده‌وام پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت بتانوه‌ستێنێت، به‌ڵام خۆتان مه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه و شه‌قامه‌كان چۆڵ مه‌كه‌ن، مه‌جلیسی ئێران پشتیوانی دیكتاتۆر ده‌كات له حاڵێكدا ده‌بوایه پشتیوانی له خه‌ڵك بكردایه‌ت، ژماره تهلهفوونی هه‌موویانمان بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێیان بپرسن بۆچی پشتیوانی له دیكتاتۆر ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌ڕه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و دارایی و بانكی ناوه‌ندی “سپه” له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه هاك كرا و هه‌روه‌ها حسابی بانكی ئیمام جومعه‌ی قوم به ٤١ ملیارد و ٧٠٠ ملیۆن تمه‌ن هه‌ك كراوه و له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵك ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ڕێگه ناده‌ین له ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه پاره به هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی خۆپێشانده‌ران بده‌ن.