ئه‌نجومه‌نی سنفی ڕۆژنامه‌نووسانی تاران ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ڕاپۆرتێكدا هه‌واڵی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ ڕۆژنامه‌وانی پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسنامه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بریتیه له: “نیلووفه‌ر حامیدی“، “فاتمه ڕه‌جه‌بی“، “عه‌لیڕه‌زا خۆشبه‌خت“، “موجته‌با ڕه‌حیمی“، “وی‌دا ڕه‌ببانی“، “ئیلاهه محه‌ممه‌دی“، “ئێلناز محه‌ممه‌دی“، “حامید شه‌فیعی” و “یه‌لدا مۆعهیهری“. له‌و ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به پشكنینی ماڵه‌كانیان كراوه و ئه‌و كاره به نایاسایی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: ناكرێت ڕۆژنامه‌نووسان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هه‌واڵه‌كانیان به شێوه‌ی درووست باس كردووه ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت و ئاسته‌نگیان بۆ ساز بكرێت.