ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له حیزب و لایه‌ن سیاسیه‌كان و ئێرانیانی دانیشتووی هه‌ولێر به له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كۆبوونه‌وه و كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی سیاسی باشووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت شاری هه‌ولێر به‌كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران بوون.