له حهوتهمین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران پاش كوژرانی “مه‌هسا ئه‌مینی” به ده‌ستی ناپاكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئێرانیانی تاراوگه له وڵاته‌كانی سوید، كانادا، توركیا، ئا‌مریكا، هوله‌ند، سوئیس، ئیتالیا، ئاڵمان، ژاپون و پۆرته‌غاڵ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له وڵاتانی سوید و نۆ‌رویژ ئێرانیانی ناڕازی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. له‌شاری “له‌نده‌ن“ی به‌ریتانیا، ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی ڕژیم دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، هه‌روها له لۆزانی سوئیس و ڕۆمی ئیتالیا، ئیرانیان دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه. له بڕۆكسلی پایته‌ختی بلژیك كوردانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێرانیانی دانیشتووی بلژیك به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و ژنانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد، له‌شاره‌كانی “مونتڕاڵ” و “تۆرنتۆ“ی كانادا خوێندكاران له‌گه‌ڵ ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه و داوایان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كانادا كرد كه كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ببێت، له شاری لاهه‌ی هوله‌ند ئێرانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شكۆداریان له‌به‌رده‌م دادگای لاهه به‌ڕێوه‌برد و به وتنه‌وه‌ی دروشم، كوشتنی “مه‌هسا” و خۆپێشانده‌رانیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون، له‌شاره‌كانی “ئێشتووتگارت“، “دۆسلدۆرف” و به‌ڕلینی ئاڵمان خۆپێشانده‌ران نه‌فه‌رت و بێزاری خۆیان له‌ئاست ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له‌شاری “لووس ئانجلێس“ی ئامریكاش، خۆپێشانده‌ران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا” و وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئا‌مریكا له خه‌ڵكی ئێران بوون.