كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، نزیكه‌ی ١٢٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و هه‌روه‌ها نه‌به‌ستنی قه‌راردادی دائێم، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی به‌رپرس وه‌ڵامی كێشه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه.