ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕژیم بڕیاری دا لایه‌نگره‌كانی پاش نوێژی هه‌ینی برێته سه‌ر گوڕه‌پانه‌كانی شاره جیاجیاكانی ئێران و خۆی بنوێنێت، له‌گه‌ڵ ڕیسواییه‌كی بێ وێنه به‌ره‌ڕوو بووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوته‌وه، وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ی ڕژیم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایهنگرانهكهی، به‌ڵام خه‌ڵكێكی كه‌م به‌شدارییان تیدا كرد و ئه‌و ڕیسواییه سه‌لماندی كه زۆرینه‌ی گه‌لانی ئێران خوازیاری ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه‌ن. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پاش كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی“، به‌ده‌یان كه‌س كوژرا و برینداربوون و نزیك به ٥٠٠كه‌س له سه‌ارنسه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.