ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی مانگی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەحمەد” خەڵکی شاری “سەلاسی باوەجانی” لە ناوچەی سنووریی نه‌وسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کرا.
بە پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره ئاشكرا نه‌بووه به‌ڵام لاقی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه کە، لە دوو ڕۆژەی ڕابردوودشدا دوو کۆڵبەری دیكه لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراون.