ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێترۆشیمی فاڕابی له به‌نده‌ری ماه‌شه‌هر له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی جگه له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، پچڕانی خزمه‌تگوزاریی ریفاهی، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و به‌ڵێنی بێ ناوه‌ڕۆكی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و به‌رپرسانی شارستانی ماه‌شه‌هر ناڕازیین. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه به‌سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.