ڕۆژی هەینی 1ی مانگی ڕەزبەر، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” شه‌ش كه‌سی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ركران و چاره‌نووسیان نادیاره.
بەپێی ڕاپۆرتەکان،”موژگان کاوسی” چالاکوانی سیاسی خەڵکی “کەلاردەشت ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه “خالیدحوسێنی” چالاکوانی ناسراوی مەدەنی و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان به دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری “سنە”دەسبەسەرکرا، شایانی باسە بەپێی ئامارەکان دوێنێ پێچشەممە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا 4 کەسی دیکە لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.