رۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سەرۆکی دەستەی دادوەری كۆماری ئیسلامی، فەرمانی بە داواکاری گشتی و لایەنە دادوەرییەکان کرد كه خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوابه‌دوای بانگەوازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی خۆپیشاندان لە ئێران، ” غوڵام موحسین موحسینی ئه‌ژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”دا و خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكی ناڕازی به ئاژاوه‌گێڕ ناوبرد، و “موحسینی ئه‌ژه‌یی” داوای لە سەرجەمی لایەنە دادوەرییەکانی ناوچە جیاجیاکانی وڵات کرد کە لەم بوارەدا بێ هیچ کەمتەرخەمییەک هەڵوێست وەربگرن. سەرۆکی دادوەریش وەک به‌رپرسانی تری کۆماری ئیسلامی و ڕۆتینی ئاسایی کۆماری ئیسلامی ناڕەزایه‌تیی جەماوەرییه‌كانی به‌سته‌وه به ئاژاوه‌گێڕان ده‌ستی ده‌ره‌كی.