ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی له خوزستان، له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ناوچه‌یی ئه‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م كرێكارانه كه له شاره‌كانی ئۆستانی خوزستانه‌وه هاتبوو، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ناوچه‌یی ئه‌م ئۆستانه، خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی دائێم به پێی په‌سه‌ندكراوی مه‌جلیس و به‌خشنامه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دان به‌م خواستانه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.