کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌رگیری له‌ شارۆچکەی حەسە‌ن‌ئاوا ـ سنه‌

ده‌رگیری له‌ شارۆچکەی حەسە‌ن‌ئاوا ـ سنه‌ 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خه‌رمانان، له‌ “شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌” شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی “سپای پاسداران” ڕوویدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان خۆجێییه‌كان، دوێنێ ئێوارە لاوانی “شارۆچکەی حەسەن‌ئاوای سنە” بە کردنە‌وەی ئاگر لە شەقامی سەرەکی و “سێ ڕیانی بێهداشت”ی “حه‌سه‌ن ئاوا” به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی مەرگ بە‌ر خامنەیی و مە‌رگ بۆ جاش بۆماوەی دوو کاتژمێر لە گە‌ڵ پایگای بە‌سیجی چە‌مران دەرگیر بوون و به‌ هاویشتنی بە‌رد له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی “سپا” به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌. دواترلە نێو شاری سنەوه‌ هێزەکانی سەرکوتکەری سپای تێرۆرستی پاسداران بۆ یارمەتیان هاتنە شوێنی خۆپێشاندانەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە گە‌ڵ لاوان و خە‌ڵکی حەسە‌ن‌ئاوا دەرگیر بوون.