ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕێكخراوه‌ی گه‌شتی ئێرشادی ڕژیم و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌و ناوه‌نده‌ی خست نێوه لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا، ڕێكخراوه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد و ئه‌مری به‌مه‌عرووفی ڕژیم و هه‌روه‌ها ٧ به‌رپرسی ئه‌و دوو ناوه‌نده به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی ژنانی ئێرانی و كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” خراونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئامریكاوه.