کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی چوار هاووڵاتی به‌ده‌ست هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ شنۆ و ورمێ

كوژرانی چوار هاووڵاتی به‌ده‌ست هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له‌ شاره‌كانی شنۆ و ورمێ، چوار هاووڵاتی به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو گه‌نجی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانیسه‌دره‌دین لیتانته‌مه‌ه‌ن ٢٧ ساڵ وئه‌مین مه‌عرووفیته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌وی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ئه‌و لاوه‌ بوو به‌ گه‌ڕه‌پانی دروشمدان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی. له‌لایه‌كی دیكه‌ دوو لاوی خه‌ڵكی ناوچه‌یبالۆی سه‌ر به‌ شاری ورمێ به‌ناوه‌كانیمیلان حه‌قیقیته‌مه‌ن ٢١ ساڵ ودانش ڕه‌هنه‌ماله‌ كاتی خۆپێشاندان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كرانه‌ ئامانجی ده‌سڕێژی گولله‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ سه‌ر‌انسه‌ری ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ١٢ كه‌س.