ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، هه‌شت هاووڵاتی دیكه له شاره‌كانی دێولان، نه‌غه‌ده و سنه، ڕه‌به‌ت، سه‌قز و بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری سنه سێ چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوه‌كانی “ژینا موده‌ڕێس گورجی“، شه‌هریار ئوسكوویی” و “ڕێزان ئه‌حمه‌دی” “موزه‌فه‌ر ساڵح‌نیا” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له شاری دێولانیش پێنج هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سیرووس عه‌باسی“، “ئازاد عه‌باسی“، “سروه ڕه‌حمانی پوور“، “ڕۆژان قادری” و “یه‌دۆڵڵا مه‌تاعی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له شاری نه‌غه‌ده دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “مه‌سعوود عه‌بدۆڵڵازاده” و “مه‌نووچێهر عه‌بدۆڵڵازاده” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه دستبه‌سه‌كراون. له شاری ڕه‌به‌ت كه‌سێك به‌ناوی “سۆران سه‌لیم پوور” و له شاری مه‌ریوان هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی “ئاریا مه‌جیدپوور“، هه‌روه‌ها له شاری بۆكان لاوێك به‌ناوی “دیاكۆ مێهرنه‌وایی” له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.