به پێی ڕاپۆرته‌كان مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، بە مانگی توڕەیی ناونراوه، بەهۆی ئەوەی لە ١١ شاری سێ وڵاتی جیاواز دژی دۆخی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و شکستی سیاسەتەکانی حکومەتی وڵاتان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەچووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هۆنگ کۆنگ، سەرمەشقی خۆپیشاندانەکان بوو دژی یاسای رادەستکردنی تۆمەتباران بە چین. هاوكات لە ئه‌ندۆنێزی، دژی چەند گۆڕانکارییەک لە یاسای تاوانەکان، خوێندكاران و دواتر ژمارەیەک لە چین و توێژەکان رژانە سەر شەقامەکان و داوایان کرد هەمواری یاساکە رابگیرێت. لە عێراق و لوبنانیش، خۆپیشاندەران دژی شکستی سیاسەتەکانی حکومەت و بۆ باشکردنی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی رژانە سەر شەقامەکان. خۆپیشاندانی ئەو دو ڵاتە عەرەبییە زۆرترین توندوتیژیی و روبەڕوبونەوە و قوربانیی لێکەوتووه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ئه‌مریكای لاتینیش له‌وانه وڵاتی ئیکوادۆر، به هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئه‌م وڵاتە رژانە سەر شەقامەکانی کیتۆی پایتەخت و دژی سیاسەتی ڕیازه‌تی ئابووری ناڕەزایەتییان پیشاندا، کە هاوشێوەی نەبوە لە ساڵانی رابردودا. هه‌روه‌ها لە وڵاتی شیلی، به هەزاران کەس رژاونه‌ته سەر شەقامەکان و داوای باشکردنی دۆخی ئابوریی و گۆڕانکاریی لە سیستمی بەڕێوەبردنی وڵاتیان کردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتی هایتی، خۆپیشاندانی گەورەی دژی حکومەت بەخۆیەوە بینی. روبەڕوبونەوە و توندوتیژیی لەنێوان چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان و هێزە ئاسایش پارێزەکان دروست بووه. دوای ئەو روداوانەی قەیرانی مرۆیی گەورە لەو وڵاتە رویدا و سەرجەم رێگا سەرەکییەکانی پایتەخت داخران و رێگریی لە گەیشتنی پێداویستییەکانی رۆژانە و خۆراک دروست بوو. هاوكات وڵاتانی ئەوروپاش، شەپۆلی گەورەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەخۆیەوە بینی. به هەزاران کەس لە دانیشتوانی هەرێمی كاتالۆنیای ئیسپانیا رژانە سەر شەقامەکان و داوای سەربەخۆیی هەرێمەکەیان و جیابونەوەیان لە ئیسپانیا کرد. شایانی باسه، روبەڕوبونەوە و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئاشتی پارێزەکان رویداوه. شەقامەکانی فه‌ڕانسه‌ش، زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەخۆیەوە بینی، لە لایەک جلیقه زەردەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی، لەلایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتییان دژی رەگەزپەرستی ئەنجامدا. جوتیارانی هۆلەندیش دژی سیاسەتەکانی حکومەت بەرامبەر ژینگە و ئاو و هەوا رژانە سەر شەقامەکان. هاوكات مۆسکۆی پایتەختی ڕووسییه‌ش، بووە مەیدانی خۆپیشاندان دژی دەرچونی بڕیاری دادگا بەرامبەر ژمارەیەک چالاکوان. پێویسته ئاماژه بكرێت كه، ئێعتراز و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ئێران به گشتی و كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به‌تایبه‌ت، دژی بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و فه‌زای ئیستبدادی درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌لاماری وه‌حشیانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، گه‌لێك جه‌نایه‌تی سامناكی له‌م ناوچه‌یه خولقاندووه.