ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، هه‌موو سایته‌كانی شاره‌وانی شاری “تاران” و “سدا و سیما“ی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن گرووپی هه‌كه‌ری “ئانۆنیمووس” هه‌ك كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له گرووپه هه‌كرییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی له ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، هێرشی سایبری بكه‌نه سه‌ر سایته‌كانی ڕژیم و دوێنێ شه‌و توانیویانه سایته‌كانی شاره‌وانی “تاران” و “سدا و سیما” هه‌ك بكه‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش هێرش كرابۆوه سه‌ر سایتی “عه‌لی خامنه‌یی” و بانكی ناوه‌ندی ئێران.