به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئیلنا”ی سه‌ر به ڕژیم، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی “ئازه‌ر ئاب”ی ئه‌راك، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له مه‌سیری ڕێگه‌ی ئاسنی “شۆمال بۆ جنووب” كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری دیاری كردنی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ كرێكاران تێكهه‌ڵچوون و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م به‌رپرچدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران برینداربوون كه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه. ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست دیاری نه‌كردنی بارودۆخی سه‌هامی شیركه‌ت و په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان له‌وانه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ر ناڕازین. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.