به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی مهر له ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاده‌ست نه‌كردنی واحێدهكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر ژماره‌یه‌ك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی مهر به كۆبوونه‌وه و به ئاماژه به‌وه‌یكه ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م واحێدانهیان كڕیوه به‌ڵام هه‌تا ئێستا ڕاده‌ستیان نه‌كراوه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی ئه‌م واحێدانه بوون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ئه‌م زه‌وییانه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆستانی به‌نیازن كه به درووست كردنی سه‌نه‌د، ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن.