ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ١٠ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره جۆراوجۆره‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “ئه‌میر غۆڵامی” و “حه‌یات ئه‌ڵماسی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌روه‌ها له شاری بۆكان دوو ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی هه‌واڵنێری مۆكریان به‌ناوه‌كانی “مه‌سعوود و خه‌سره‌و كوردپوور” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له شاری دیوانده‌ره‌ش هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ئه‌بووبه‌كر قۆڕه‌یشی” ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له شاری مهریورانیش چوار كه‌س به‌ناوه‌كانی “فه‌رهاد مه‌له‌كی”، “شۆڕش ئیبراهی”، “سهكهوت عه‌لیپوور” و “هه‌یبه‌ت عه‌لیپوور” پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له شاری مهابادیش هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “سابیر عه‌بدۆڵڵا تاش” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، جێگای