ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، هه‌ندێك له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وانه، بانه، پاوه و بۆكان دژبه كوشتنی “مه‌هسا” و سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌پێی بانگهێشتی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” به‌ده‌ستی گه‌شتی ئێرشاد دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست و ئێواره‌كه‌شی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان له شه‌قامه‌كانی شاردا به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و به‌ده‌یان كوژراو و بریندار و به‌ندكراوی لێكهوتهوه.