ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسانی ئینتزامی ڕه‌شت هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٢ كه‌س له خۆپێشانده‌رانیان پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ڕه‌شت هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامی نیشاندا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.