کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌ كوژراوانی دێولان و سه‌قز و مهاباد

دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و دیوەلان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی

شه‌وی دووشەمە ۲۸ی مانگی خەرمانان، لەدرێژه‌ی خۆپیشاندانەکانی خه‌ڵك لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، سێ هاووڵاتی بەناوەکانیفەره‌یدوون مه‌حموودیخەڵکی شاری سەقز وڕەزا لوتفیخەڵکیدێولانوڕه‌وشه‌نا ئه‌حمه‌دیخه‌ڵكی مهاباد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌ كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندارببوون و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قوڵی برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانه‌وه‌، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیفەرەیدوون مەحموودیوموحسین محەممەدیدوو كه‌س له‌ كوژراوه‌كانی سه‌قز شەوانە و بە نهێنی بەڕێوە چوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی دێولان به‌ناویئێحسان غه‌فووریبه‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ كراوه‌.