کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٥٠ كه‌س له‌ ناڕازیانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٥٠ كه‌س له‌ ناڕازیانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی مانگی خەرمانان، لانیکەم ٢٥٠ هاووڵاتیی لە شارەکانی بانه، سەقز، مەریوان، سنە، کامێران، بیجاڕ، قوروە، تیکاب، شنۆ، مەهاباد و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئاروین اقبالی” خه‌ڵكی شاری پاوه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكنجه درا و لووتی شكاوه‌. له‌ شاری مه‌ریوانیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ دوو چالاكی مه‌ده‌نیان به‌ناوه‌كانی “ڕێبوار كامرانی پوور” و “ئه‌مجه‌د ساعیدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “كاوه‌ ئه‌مینی” ٣٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئه‌و شاره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نوورسی نادیاره‌.  هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ شاری سه‌قزه‌وه‌ “ڕێباز ڕه‌زایی” پاڵه‌وانی وه‌رزشی بۆكسی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناداری ڕاگوێزراوه‌.